بە ناوی خودا

 

مژار: زاراوەی کورمانجی (شکاکی، هەرکی، بادینی، بۆتانی، خۆراسانی و هەتد) گەورەترین زاراوەی زمانی کوردییە و شاری شنۆش بێبەری نییە لە ئاخێوەرانی ئەم زاراوەیە و هەروەتر فێربوون و تێگەیشتن لەم زاراوەیە بۆ سۆرانییەکانیش پێویستە. هەر بۆیە فێرگە بۆ دووەمین جار خولێکی دیکەی زاراوەی کورمانجی بەڕێوە برد.

لە پۆلی کورمانجیدا هەم فێری زاراوەی کورمانجی و هەم فێری ئەلفبێی لاتینیی کوردی دەبن.

 

مامۆستای وانەبێژ: هەژار شنۆیی

 

شوێن: فێرگەی زمانی کوردی 

 

ڕێکەوت: 1397/4/15

 

ڕادەی بەشداربووان: 9 کەس

 

شرۆڤەی زیاتر: لەم خولە بۆ ئەوەڵ جار کتێبی " فێربوونا زمانێ کوردی ئاستا دەستپێک" فێرکاریی کرا و بۆ ئەوەڵ جاریش بوو کە مامۆستایەکی تازەی زاراوەی کورمانجی بە ناوی کاک سالار نەبیزادە کە خۆشی کورمانجە کەم‌کەم دەستی بە وانەکوتن کرد و بڕیار درا کە بۆ خولەکانی داهاتوو ئەم بەڕێزە خولەکانی ڕێنووسی سەرەتایی کورمانجی بەڕێوە ببات.

بۆ یەکەم جاریش ڕێزمان لە ڕێنووسی لاتینی کورمانجی جیا کرا.


ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ پەروەردەبوون کورمانجی ,زاراوەی ,زاراوەی کورمانجی ,کورمانجی بەڕێوە منبع

مشخصات

تبلیغات

آخرین ارسال ها

آخرین جستجو ها

سایت وکیل دادگستری لایسنس و یوزرنیم و پسورد رایگان NOD 32 آکادموزیک مینا فان همه باید آزاد باشیم. پنجره سازان نوین طراحی قالب های فلزی بتن گلخانه